عه‌لی زه‌یدی له وتارێكدا له ڕۆژنامه‌ی "لۆفیگارۆ"ی فڕه‌نسی له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاریس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن ده‌رفه‌تێكه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش تا عێراق وه‌ك هاوبه‌شێكی كاریگه‌ر ده‌ربكه‌وێت نه‌ك وڵاتێك كه به‌دوای داواكاری و چه‌تری سیاسی‌دا بگه‌ڕێت.
ڕونیكرده‌وه كه قه‌یرانی گه‌روی هورمز كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر توانای هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، جوڵه‌ی بازرگانی و داهاتی عێراق دروستكردوه.
سه‌رۆك وه‌زیران دوپاتیكرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن خاكی عێراق ببێته پێگه‌یه‌ك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی هێزه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان؛ هاوكات ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی ستراتیژیی "ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان" كرد كه به درێژایی زیاتر له هه‌زار و 900 كیلۆمه‌تر كه‌نداو به ئه‌وروپاوه ده‌به‌ستێته‌وه و پێگه‌ی عێراق وه‌ك ڕێڕه‌وێكی سه‌ره‌كیی بازرگانی و وزه به‌هێز ده‌كات.
عه‌لی زه‌یدی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سنورداركردنی چه‌ك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێكدادان نییه له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك، به‌ڵكو مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتو كه تێیدا ناوه‌ندی ڕكابه‌ر بۆ هێز و بڕیاردان بونی نه‌بێت".
عێراق له هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییهكانیهتی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه ئیقلیمییه‌كان و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی نێوده‌وڵه‌تی.
Your Comment